30 دۆنم پوش و پاوان سوتاوە
لە دوکان ئاگر زیانی بە 250 داری سنەوبەر و کالیبتۆز گەیاند
964+
ژووری هەواڵ
لە قەزای دوکان ئاگر کەوتەوە و نزیکەی 30 دۆنم پوش و پاوانی سوتاند، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
ئاگرەکە لە گەڕەکی بانوان کەوتووەتەوە، زیانی گەیاندووە بە 250 داری سنەوبەر و کالیبتۆز.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28.7.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.
بنکەی ئاگرکوژێنەوە و ئاسایشی دوکان و هاوڵاتیان هاوکار بوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.