سایلۆی گەرمیان - وێنە: ئەرشیفی 964+
چەند پێداویستییەکی دەوێ
چەکی پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە سایلۆی گەرمیان دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
سبەینێ سێشەممە چەکی پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە سایلۆی گەرمیان دابەش دەکرێت.
سایلۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا داوا لەو جوتیارانە دەکات کە گەنمیان رادەستی سایلۆکە کردووە، کە ژمارەی بیتاقەکانتان (1) تاکوو (72)ـیە، سبەی سێشەممە 20.10.2026 سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکی شایستە داراییەکانیان.
ئەو کەسەی گەنمەکەی بە ناوە رادەست کراوە دەبێ خۆی ئامادە بێت یان وەکالەتی دادنوسی بۆ کەسی ئامادەبوو کردبێتەوە، بە هیچ شێوەیەک چەکی کەس نادرێ بە کەسێکی تر.
هەروەها ئەو کەسی دەچێت چەکەکە وەربگرێ، دەبێ کارتی نیشتمانی پێ بێت، ئەو کەسەشی کە وەکالاتی بۆ کراوە، دەبێ کۆپییەکی کارتی نیشتمانی پێ بێت.