دیمه‌نی هێرشێکی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران - وێنە؛ ئەرشیف
سوپای پاسداران واده‌ڵێن:
پێده‌چێت ئه‌مریكا هێرش بكاته‌وه سه‌ر ئێران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دا لەوەی ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی سەربازی نوێ لەگەڵ ئەمریکا “تا ئێستا ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه”، ئەمەش ئەوە پێشان دەدات کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک ئه‌مریكا، رەنگە پێش هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێس کە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت، پەنا بۆ هێرشکردنه‌وه سەر ئێران ببات.
حوسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسداران به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگەیاند، رەنگە ئیدارەی ترەمپ پەنا بۆ پەرەسەندن ببات بۆ گەڕان بە دوای “دەستکەوتێکی سیاسی و دەرەوە” بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.
ئەو ئاماژەی بەوەدا، لە کاتێکدا هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ لە روانگەی واشنتۆنەوە “ناعەقڵانییە”، بەڵام پاڵنەرە سیاسییەکانی پشت ئەو شەڕە ئەم سیناریۆیە دەکاتە جێی متمانە.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، موحیبی هەڕەشەی لە واشنتۆن کرد کە ئەگەر هەر هەنگاوێکی سەربازی ئەنجام بده‌ن، لێکەوتەی ترسناکی لێدەکەوێتەوە.
جەختی لەسەر ئه‌وه‌ش كردووه، هێزه‌كانی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌هێز بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان ئاماده‌ن.
وتەبێژه‌كه‌ی پاسداران جەختی لەوەش کردەوە، هەرچەشنە بە ئامانجگرتنێكی خاک یان بەرژەوەندییەکانی ئێران، واده‌كات وه‌ڵامێكی زۆر توند و به‌ئازاتر له وه‌ڵامه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا بده‌نه‌وه.