سبەینێ دوکان ناکەنەوە

دژی دانانی پرۆژەی رووناکی هاوڵاتیانی پێنجوێن گردبوونەوە

توانا نەقی

جارێکی دیکە و بەم شەوە دانیشتوانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە دژی پرۆژەی روناکی و دەشلێن سبەینێ دوکانداران دوکانەکانیان ناکانەوە.

یەکێک لەو هاوڵاتیانە ڤیدیۆیان بۆ 964 ناردووە کە بەم شەوە و لە کاتری خۆپیشاندانەکە بەدەم هەڵپەڕکێوە نارەزایەتی دەردەبڕن.

جا ئەوە دەڵێن کە قەرارە سبەینێ دوکاندارانیش مان بگرن و دوکانەکانیان نەکەنەوە.

لە ماوەکانی پێشووش دیسان بە هەمان مەبەست خۆپیشنادانیان کرد، ئەوان دەڵێن کارەبای خۆمان 24 کاتژمێرییە بە مەرجێک دەهێڵین پرۆژەی روناکی بێتە قەزاکە پارەکەی کەمتر بێت و کەمتر لەسەریان حساب بێت.