بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان
30 فیشه‌كی ته‌قاندووه
به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستانی خانه‌قین ده‌ستگیر كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكرده‌وه، تۆمەتبارێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی خانەقین دەستگیر کرا.
عەقید سۆران محه‌مه‌د غەریب له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ، تیمێکی هاوبەشی هەردوو به‌ڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، کەسێکیان بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرد.
روونیشی ده‌كاته‌وه، دەستگیرکردنەکە پەیوەندی بە رووداوێکی تەقەکردنەوە هەیە کە لە ماوەی رابردوودا روویداوە؛ کاتێک کەسێک دەستڕێژی گولـلەی لە ئۆتۆمبێلی حکومیی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی خانەقین کردبوو، کە نزیکەی 30 فیشەک بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتبوو.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی ئه‌وه‌شی كردووه، دوای رووداوەکە، بە فەرمانی دادوەر، پۆلیسی گەرمیان چووەتە شوێنی رووداوەکە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، دواتر تیمێکی هاوبەش لە پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەسەر کەیسەکە.
ئێستاش تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی 430ی یاسای سزادانی عێراقی لە بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.