نزیكه‌ی هه‌زار و 700 پارچه زه‌وی له سنووری گوێڕ و سفه‌ییه دابه‌ش كرا
سنووری گوێڕ و سفه‌ییه
نزیكه‌ی هه‌زار و 700 پارچه زه‌وی دابه‌ش كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە رێوڕەسمێكدا بە تیروپشک نزیكەی هەزار و 700 پارچە زەوی دیكە بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارەوانییەکانی گوێڕ و سفەییە دابەش كرا، كە 178 پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی سفەییە و هەزار و 62 پارچە زەویش بۆ فەرمانبەرانی گوێڕ بوو، لەگەڵ دابەشکردنی بەشە زەویی قەرەبووی خاوەن مافەکان، کۆی گشتیی زەوییەکان دەگاتە نزیکەی هەزار و 700 پارچە زەوی.
پارێزگای هەولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19.10.2026 بڵاویكرده‌وه، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكومی، لە رێوڕەسمێكدا قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و بە تایبەتی بۆ شارەوانییەکانی گوێر و سفەییە بەڕێوەچوو، كە هه‌زار و 700 فەرمانبەر سوودمەند بوون.
وه‌ك له راگه‌یاندراوێكدا هاتووه، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو له وته‌یه‌كدا دابه‌شكردنی زه‌وی له‌و دوو شوێنه به دڵخۆشی وه‌سف كردووه، یه‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی فەرمانبەران زەوی وەردەگرن و دووەمیشیان، ئەو زەوییانە دەکەونە سنووری ناوچە کێشە لەسەرەکان.
به قسه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، تا ئێستا نزیكه‌ی 38 هەزار پارچە زەوی له سنووری شاره‌وانییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش كراوه.
رۆژی 27.3.2024 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت، كه له 2006ـه‌وه پرۆسه‌كه به فه‌رمی وه‌ستا بوو.