هشتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ی‌و ئێس ئێس تیودۆر رۆزڤڵت
به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
گرژییەکان زیاتر دەبن و كه‌شتیی وزه‌ی ئه‌تۆمی جووڵه‌ی پێكرا
ئەرسەلان عەبدوڵا
راپۆرته میدیاییه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد، ئه‌مریكا كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ی‌و ئێس ئێس تیودۆر رۆزڤڵتی به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جوڵاند، كه‌شتییه‌كه به وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كات و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پارچه‌ی ده‌ریایی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری پێشكه‌وتووی هه‌ڵگرتووه.
ئه‌مریكا بۆ پاڵپشتیی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دابینكردنی ئاسایشی ده‌ریاوانیی ناوچه‌كه و كه‌شتییه‌كه‌ی ناردووه.
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری USS Theodore Roosevelt یەکێکە لە گەورەترین و مۆدێرنترین کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا، گرووپێکی هێرشبەری لەگەڵدایە کە پێکهاتووە لە چەندین فڕۆکەی شەڕکەر و کروزەر کە بە مووشەکی رێنماییکراو و سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو تەیارکراون، هەروەها کۆمەڵێک فڕۆکەی جەنگیی مۆدێرن F/A-18 Super Hornet و فڕۆکەی جەنگیی ئەلیکترۆنی و فڕۆکەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی لەخۆگرتووە.
بەرپرسانی بەرگریی ئەمریکا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەیان جەختیان لەوە کردەوە، دووبارە جێگیرکردنەوەی ئەم کەشتییە، رەنگدانەوەی پابەندبوونی واشنتۆنە بە پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و پاراستنی بەرژەوەندی و هێزەکانی هاوپەیمانان، هەروەها وەڵامدانەوەی خێرا بۆ هەر پێشهاتێکی لەناکاو لە ئاوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا.