پۆلیسى هەولێر:
ئەو پارێزەرەى لەناو دادگا دەمانچەى دەرهێنا دەستگیرمان کرد
964+
وریا فەتاح
دوێنێ لەناو دادگاى هەولێر دوو پارێزەر لێیان دەبێت بە دەمەقاڵێ و یەکێک لە پارێزەران دەمانچە دەردەهێنێت و دواتر رایکردووە، بەڵام ئەمڕۆ پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى ئەو پارێزەرەى راگەیاند.
بەپێى راگەیەندراوى پۆلیسى هەولێر، دواى ئەوەى دوێنێ یەکشەممە 18.10.2026، لەناو دادگاى هەولێر، دوو پارێزەر بە ناوەکانى (ی. ز. م) و (س. ع. ح) دەبێتە دەمەقاڵێیان، بۆ ئەم مەبەستە ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی دادگا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی بابەتەکەیان دا، بەڵام لەلایەن یەکێک لە پارێزەران بەناوی (ی. ز. م) دەمانچە دەرهێنرا و هەڵات.
پۆلیسى ئاشکراى کردووە کە ئەو پارێزەرەى دەمانچەکەى دەرهێناوە، ئەمڕۆ دەستگیریان کردووە و بەپێى مادەکانى 31/406 لە یاساى سزادان. راگیراوە.