وێنه منداڵه دۆزراوه‌كه له‌گه‌ڵ كچ و كوڕه ونبووه‌كه كه كه‌سوكاره‌كانیان له سۆشیاڵ میدیاكمان بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
ته‌نیا منداڵەکە دۆزراوه‌ته‌وه
کچێک لە كه‌ركوك و منداڵێك له بامه‌ڕنی و گه‌نجێكیش له ئاكرێ ونبوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 سێ حاڵه‌تى ونبوونى مرۆڤ له كه‌ركوك و دهۆك روویانداوه، له‌ناویاندا ته‌نیا یه‌كێكیان دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌وانى دیكه‌ش تاوه‌كو ئێستا بێ سۆراغن.
پێنج رۆژه ونبووه
کچێکی تەمەن 15 ساڵ به‌ناوى شارا شاڵاو محمود، ماوه‌ى پێنج رۆژه لە گەڕەکی شۆراو له كه‌ركوك ونبووه و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئیڤان، دایكی ئه‌م كچه ونبووه به 964ـێ وت، نازانن چووه‌ته كوێ، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیششی “كچه‌كه‌م یه‌كه‌مجاره ونبووه و باوكیشی نه‌ماوه”.
كه‌سوكارى ئه‌م كچه ئه‌م ژماره موبایلەیان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی پێوه كردنیان:
07511625100
12 كاتژمێر ونبوو و دۆزرایه‌وه
له سنوورى گوندێكى بامه‌ڕنى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى ماوه‌ى 12 كاتژمێر منداڵێك ونبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه دۆزرایه‌وه.
منداڵه‌كه ناوى وارد ته‌یار، ته‌مه‌ن چوار ساڵه.
ئه‌حمه‌د حسێن ئامۆزاى ئه‌م منداڵه به 964ـى وت، منداڵه‌كه بۆ سه‌ردانى له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان چووبونه یه‌كێك له گونده‌كان و له‌وێ چووبوه یه‌كێك له دوكانه‌كان و ونبووبوو.
وتیشی “كاتژمێر 5:00ـى ئێواره ونبوو و له‌كاتژمێر نزیكى 5:00ـى به‌یانى له‌لایه‌ن ئاساییشه‌وه دۆزرایه‌وه”.
به‌قسه‌ى ئامۆزاكه‌ى ئه‌و منداڵه شه‌و به‌ته‌نیا له شوێنێك خه‌وتووه تا به‌یانى داهاتووه ئێنجا دۆزراوه‌ته‌وه.
گەنجێكى ئاكرێ بێسەروشوێنە
له كاتژمێر 9:00ـى شه‌وى رابردوو گه‌نجێكی سنوورى ئاكرێ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه و بێسه‌روشوێنه.
گه‌نجه‌كه ناوى محه‌مه‌د حاجى نهحشین، ته‌مه‌ن 21 ساڵ و خه‌ڵكی گوندى خراب شاهى سنوورى ناحیه‌ى گرده‌سێنی سه‌ر به قه‌زاى ئاكرێیه.
حاجى نه‌خشین مه‌حمود، باوكى ئه‌م گه‌نجه به 964ـى وت، نازانێت كوڕه‌كه‌ى بۆ كوێ چووه و كیچشهو گرفتى له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نییه.
وتیشی “لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سۆراغى نییه”.
ئه‌م ژماره موبایلهشى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له هه‌ر شوێنێك كوڕه‌كه‌ى بیندرا په‌یوه‌ندی پێوه بكرێت:
07504747853
ونبوون
شەش کیلۆمەتر بە پێ رۆیشتن
دوای حەوت رۆژ مانەوە رەوەئەسپەکەیان لەناو بەفری چیای شیریندا رزگار کرد
تاکە سەرەداو مۆبایل و هێلەگەکەیەتی
قایمقام "پێناچێت ئەو کڵاوەی دۆزرابێتەوە هی ئەندازیارە ونبووەکەی بازیان بێت"
"لە کوێستانەکانی سیدەکان ونبوون"
هەشت شوانکار لەناو بەفر گیریانخواردووە
هاتوچۆی چەمچەماڵ: