ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان زیاتر دەبن

964+

پەری ساڵح

📌 وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند؛ ئاوات شێخ جەناب پێش پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی، سەرجەم کارە پێویستەکانی تاوەکو 29.09.2026 جێبەجێ کردووە، لەوانەش واژۆکردنی لەسەر ناردنی لیستی موچەی مانگی ئەیلول.

📌لەدوای فەرمانەکەی عەلی زەیدی کە هەر کەس سووکایەتی بە ئاڵای ئەمریکا یان وڵاتانی دیکە بکات دەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت و دەستگیر بکرێت، ئــ*ــەکرەم ئەلــ*ــکەعــ*ــبی، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی نوجــ*ــەبا، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە پێ دەنێت بەسەر ئاڵای ئەمریکادا.

📌ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، موحسین پاکنەژاد وەزیری نەوتی ئێران دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە.

📌میدیای ئێران: مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران (حەمید بورد)ی وەک وەزیری نەوتی وڵاتەکە بە وەکالەت دەستنیشان کرد.

📌میدیاکانی ئێران رایانگەیاند کە دوێنێ شەو دەنگی تەقینەوە لە نزیک دوورگەی قشم بیستراوە.

📌رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: واشنتن بەهۆی مەترسیی وەڵامدانەوە یان پیلانێکی تێکدەرانەی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە، سەرجەم فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی جۆری B-1ی لە بەریتانیا کێشاوەتەوە.

📌نەتەنیاهۆ: بواری دەریایی بووەتە گۆڕەپانی جەنگی نێودەوڵەتی، ئەوەش بۆ هەردوو گەرووی هورمز و بابولمەندەب جێبەجێ دەبێت.

📌نەتەنیاهۆ: دوژمنانمان دەیانەوێت هەڕەشە لە بەندەر و لایەنی دەریاییمان لە دەریای ناوەڕاست بکەن، بەڵام رێگە بەوە نادەین.

📌میدیای ئیسرائیل: لە هەفتەکانی داهاتوودا فڕۆکە و هێزەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل زیاتر دەکرێن بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئاڵۆزبوونی ئەگەریی دۆخەکە لە ناوچەکەدا.

📌میدیای ئیسرائیل: سوپای ئەمریکا لە ئێستادا نزیکەی سێ هەزار سەربازی لە ئیسرائیل جێگیر کردووە.

📌هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا ژێرخانی بەندرەکانیان لە ناوچەی ئۆدێسای ئۆکرانیا کردە ئامانج.

📌زێلینسکی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەر) دانوستانی سێقۆڵی لەگەڵ رووسیا و ئۆکرانیا ئەنجام بدات.

📌راگەیاندنەکانی سووریا: هێزەکانی ئیسرائیل رێگرییان لە گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی کردووە بۆ شوێنی ئاگرکەوتنەوەیەک کە بەهۆی هاویشتنی فیشەکی رووناککەرەوە لە دەوروبەری شارۆچکەی ئەلحەمیدیە لە گوندەواری قونەیترە کەوتبووەوە.

📌ئاژانسی فرانس پرێس: زیاتر لە 70 کوژراو لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی یەمەن و حوس*ییەکاندا لە پارێزگای تەعیز لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا.

📌ئەکسیۆس لە سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە: لە ئێستادا هیچ کاردانەوەیەکی سەربازیی راستەوخۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی یەمەن ناگرینە بەر.

📌رۆیتەرز: حوسییەکان هێرشکردنە سەر چەند شوێنێکی کۆمپانیای “ئارامکۆ”یان لە ریاز و خڕێس بە مووشەکی بالیستی و درۆن راگەیاند.

📌حکومەتی لوبنانی: دەمانەوێت لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران بکەینەوە.

📌بەرەبەیانی ئەمڕۆ نەیزەکێک لە لیبیا کەوتە خوارەوە و بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبیەکان بووەتە هۆی بوومەلەرزەیەک کە هەندێک لە دانیشتووانی تەرابلوسی پایتەخت هەستیان پێکردووە.

📌ترەمپ دامەزراندنی “هێزی ژیریی سەرەوە” (Superintelligence Task Force)ی راگەیاند بۆ هەماهەنگیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی ئەمریکا و دەستەبەرکردنی پێشەنگیی واشنتن لەم بوارەدا