رۆژی جیهانییانە؛ زیاتر لە 107 هەزار مامۆستا لە هەرێمی کوردستان هەن

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ، 5ی تشرینی یەکەم، لە هەموو جیهان وە رۆژێکی جیهانی مامۆستا یاد دەکرێتەوە، رۆژێک بۆ داننان بەو رۆڵەی مامۆستا لە دروستکردنی نەوەی داهاتوو و پەرەپێدانی کۆمەڵگەدا هەیەتی.

لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 1.7 ملیۆن قوتابی لە ساڵی خوێندنی 2026–2027 دەچنە قوتابخانە، و بەرپرسیارێتی پەروەردەکردنیان لەسەر شانی زیاتر لە 107 هەزار مامۆستای هەمیشەیی و نزیکەی 30 هەزار مامۆستای گرێبەستە.

بەگشتی، ژمارەی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەگات بە 168,735 کەس.

لەگەڵ ئەو رۆڵە گرنگە، مافی موچە هاوتای پلەبەرزکردنەوە، جێگیرکردنی مامۆستایانی گرێبەست و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر لە گرنگترین داواکارییەکانی مامۆستایانی هەرێمن.

رۆژی جیهانی مامۆستا تەنیا بۆ پیرۆزبایی نییە؛ بەڵکو یادخستنەوەی ماف و بەرپرسیارێتییەکانی ئەو کەسانەیە کە رۆژانە بناغەی داهاتووی کۆمەڵگە دادەنێن و رێکخراوی یونسکۆ 60 ساڵ پێش ئێستا وەک پشتگیری ئەو رۆژی لە بڕیارنامەی خۆی راگەیاندووە.