بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون بۆ 964:
لە هەولێر 7 نەخۆشخانەى ئەهلى نەشتەرگەریان تێدا راگیرا
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى تەندروستى بڕیاریدا بە راگرتنى نەشتەرگەرى لە حەوت نەخۆشخانەى شارى هەولێر، ئەوەش بەهۆى کەموکوڕى لە ژووى چاودێرى چڕ.
دکتۆر رەسوڵ عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون لە وەزارەتى تەندروستى بە 964ـى راگەیاند، ئەو نەخۆشخانانە کە ژمارەیان حەوت نەخۆشخانەى ئەهلیى و تایبەتە لە شارى هەولێر، بەهۆى کەموموڕیان لە ژوورى چاودێرى چڕ، وەزارەت بڕیاریداوە بەوەى کە نەشتەرگەریان تێدا رابگیرێت.
وەزارەتەکە ناوى ئەو نەخۆشخانانەى رانەگەیاندووە کە نەشتەرگەریان تێدا راگیراوە.