زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی - وێنە: پەیجی زانکۆکە
سەردانیان بکەن
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 لەبارەی کێشەکانی زانکۆلاین
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ خوێندکارانی پۆلی 12بڵاوکردەوە، کە داواکارییەکانیان لە رێگەی پلاتفۆڕمی زانکۆلاین پێشکەش کردووە.
بەپێی ئاگادارییەکە، ئەو خوێندکارانەی کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی کۆدی پشتڕاستکردنەوە “OTP” کە بۆ ژمارەی مۆبایلەکانیان دەنێردرێت، یان هەژمارەکانیان بلۆک کراوە، دەتوانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆکە بکەن.
زانکۆ ئەمڕۆ دووشەممە 5.10.2026 لە پێگەی تۆماری زانکۆکە، داوای لە خوێندکاران کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، بەشە پەیوەندیدارەکە سەردان بکەن و رێکارە پێویستەکان بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن.