لە بازگەی قەمتەران

بارێک جگەر و قەیماغ و پەنیر دەستیان بەسەردا گیرا

ژووری هەواڵ

ئێستا لە بازاڕەکاندا جگەری بەستوو زپرە بەڵام دەبێت بزانی کە قەدەغە کراو نەبێت ئینجا بیکڕیت ئەوەتا لە بازگەی قەمتەران لە رانییە دەستگیراوە بەسەر بڕێک جگەری قاچاغدا.

قایمقامیەتی رانیە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە بەشی بازگەری راپەڕین – قەمتەران دەستیان گرتووە بەسەر 52 پارەچە جگەری ئێرانی قەدەغەکراودا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەلایەن لیژنەکانیانەوە پشکینین بۆ ئەو جگەرە کراوە و دەرکەوتووە و رێگەپێنەدراوە و شێوازی گواستنەوەکەی گونجاو نەبووە و بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی گواستوویانەتەوە.

هەر ئەوەنا بارێک قەیماغ و پەنیر و لۆرک پشکنینی بۆ کرا و خاوەنەکانیان رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.