لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان - 964
سۆراغی دیکەش بەردەوامە
کۆتاییهێنان بە رێکارەکانی گەڕاندنەوەی 11 گەنج لە لیبیا
ئەحمەد مستەفا
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە رێکارەکانی گەڕاندنەوەی 11 گەنجی هاونیشتمانی لە وڵاتی لیبیا بۆ هەرێمی کوردستان تەواو کراون و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەڕێندرێنەوە بۆ کوردستان.
بەپێی راگەیاندنەکە، دوای گەیشتنی هەواڵی بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک گەنج لە لیبیا، وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەستیان بە هەنگاوە پێویستەکان کردووە بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنیان.
لە هەمان کاتدا، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و دیاریکردنی چارەنووسی 10 هاونیشتمانی تری دەڤەری ڕاپەڕین بەردەوامە و ئەم پرۆسەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەدەچێ.