"یەکێک کەمە و با بۆمان زیاد بکەن"
لە سلێمانی بەنزینخانەیەک بۆ ژنان دیاریکرا
964+
رازاو محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی بەنزینخانەیەک دیاری کرا بۆ ژنان و ئەو کچ و ژنانەی سەیارەیان پێیە، دەتوانن لەو بەنزینخانەیە بەنزینی 750 دیناری وەربگرن.
شۆفێرانی ژن خۆشحاڵن بەو بڕیارە و داوا دەکەن بەنزینخانەی دیکەشیان بۆ تەرخان بکرێت، خەدیجە حەمەموراد لە سەرەی بەنزیندا وەستاوە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “لەسەدا 80ـی ئافرەتانی کوردستان سەیارەیان پێیە، یان با لە هەموو بەنزینخانەکان بتوانین بەنزین وەربگرین یان ژمارەی بەنزینخانەکانمان بۆ زیاد بکەن”.
ئەو دایکە، سەیارەی براکەی بردووە بەنزینی بۆ تێکا و پێشی شتێکی ئاساییە، چونکە دەڵێت، “رۆژانە زۆر بەکاری دەهێنم و پێویستە یارمەتیدەری یەکتر بین”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری