لەسەر رێگای ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپە روویداوە

لە رووداوێکی هاتوچۆ حەوت کەس برینداربوون “برینی دوانیان سەختە”

عەزیز عەبدوڵا – گۆپتەپە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ئاغجەلەر – گۆپتەپە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون و دووانیان برینەکەیان سەختە.

ئاراس عومەر بەڕێوبەری هاتوچۆی تەکیە بە 964ـی وت، لەسەر رێگای ئاغجەلەر – گۆپتەپە پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبیل روویدا و حەوت کەس برینداربوون و دوو لە سەرنشینەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

لە درەنگانی شەوی رابردووەوە تا ئێستا ئەمە دووەم رووداوی هاتوچۆیە لەسەر رێگەی ئاغجەلەر رووبدات و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەر لەسەر هەمان رێگە ئۆتۆمبێلێک وەرگەرا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

پێداچوونەوە: شیرین ساڵح