تۆزێک تۆز و خۆڵ هەیە
ئاسمانی هەرێم ساماڵە و پلەکانی گەرما دادەبەزن
964+
سۆما حەکیم زادە
ئەمڕۆ کەش و هەوا لەبارە و لە چاو رۆژانی رابردوو پلەکانی گەرما روولە دابەزینن و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت، بەڵام تۆزێک تۆز و خۆڵ بوونی دەبێت.
بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵە و ئەو گەرمایەی چەند رۆژی رابردوو رووی لە هەرێم کردبوو ئەمڕۆ بە نزیکەى (1 -3 ) پلەى سیلیزى کەم دەبنەوە و بەڵم کەمێک تۆز و خۆڵ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرنەوە.
بەرزترین پلە گەرمیانە بە 44 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 30 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ یەک شەممە 14- 07- 2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە نزیکەى (1 -3 ) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ (10 – 20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا .
مەوداى بینین / ( 8 – 9 ) کم.
هەولێر : 41
سلێمانی : 39
دهۆک : 40
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 44
بەشى پێشبینى / 14 – 07- 2024بەهۆی کەش و هەواوە دەوامی خوێندنگەی سەرەتایی و باخچەکان راگیران