دوکەڵێکی زۆر دەبینرێت
لە هەولێر مارکێتێک ئاگری گرتووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە نزیک قوتابخانەی ئەحمەدی خانی لە هەولێر مارکێتێک ئاگری گرتووە و دوکەڵێکی زۆر لە ئاسمانی شارەکە دەبینرێت.
تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرە و وردەکاری لەبارەی زیانەکانی نەزانراوە، رووداوکە لە نزیک بەنزینخانەی ئاکار لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێرە، پەیامنێری 964 بەڕێوەیە بۆ شوێنی رووداوەکە و کەمێکی دیکە زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەینەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری