لەفێستیڤاڵێکی ئەسپسواری
لە کەرکوکەوە هاتبوونە کۆیە و یادی “عەلی ناڵبەند” یان کردەوە
دەریا ئەحمەد _ کۆیە
لە فیستیڤاڵی ئەسپسواری لە کۆیە کۆمەڵێک گەنجی سنوری کەرکوک لە بری ئەوەی بە ئەسپەکەیان نمایش بکەن وێنەی هاوڕێیەکی کۆچکردووی ئەسپسواریان لەگەل ئەسپەکەی نمایش کرد.
ئەو هاوڕێیەیان ناوی عەلی ناڵبەند بووە، لە چوارەم ڕۆژی جەژنی قورباندا بە ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە و یەکێک بووە لەو کەسانەی کە زۆر خزمەتی ئەسپی کردووە.
وشیار بەهادین، خاوەنی ئەسپەکە بە 964 ی وت، “عەلی هاوڕێمان بەدەستی خۆی خزمەتی ئەم ئەسپەی دەکرد و دەرمانی پێدەدا و ڕاهێنانی پێدەکرد، ئێمەش وەکو وەفایەک بۆ ئەو، ئەمڕۆ تەنیا وێنەکی عەلیمان لەگەڵ ئەو ئەسپە نمایشکرد کە ئەو بەدەستەکانی خۆی خزمەتی دەکرد”.
وتیشی، عەلی بۆ هەموو ئەسپسواران وەک یەک وابوو، هەرکاتێک پێویستیان پێیبووایە و تەلەفۆنیان بۆ بکردایە دەگەیشتە لایان، بۆیە بە پێویستیان زانیوە ئەمڕۆ لەو فێستڤاڵەبەوجۆرە یادی بکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن