میدیای ئێران: لەم دوو رۆژەدا دوو درۆنی دوژمن خراونەتە خوارەوە - وێنە؛ ئەرشیف خستووەتەخوارەوە - وێنەل ئەرشیفی BBC
میدیای ئێران:
“لەم دوو رۆژەدا دوو درۆنی دوژمن خراونەتە خوارەوە”
شۆڕش قادری
میدیای ئێران دەڵێت، لەم دوو رۆژەدا دوو درۆن لە ئاسمانی ئەو وڵاتە خراونەتە خوارەوە کە وەک خۆیان دەڵێن، “درۆنی دوژمن بوون”.
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 25.5.2026 سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێران درۆنێکی لە سنووری کەنداوی فارس خستووتە خوارەوە و دوێنێش لە ئاسمانی باشووری ئێران درۆنێکی دیکە خراوەتە خوارەوە کە هەردووکیان درۆنی دوژمن بوون.
پێشتر کە میدیای ئێران هەواڵێکی لەسەر خستنەخوارەوە درۆن بڵاودەکردەوە، دەیانگوت درۆنی ئیسرائیل بووە، بەڵام ئێستا هەر دەڵێن، درۆنی دوژمن و دیار نییە هی چ وڵاتێکن.