لە دوو بەش پێکدێت

ئامادەی پیشەیی لە پێنجوێن دەکرێتەوە

964+

کامیار کەمال_ پێنجوێن

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، ئەمساڵ ئامادەیی پیشەیی لە قەزای پێنجوێن دەکرێتەوە و دوو بەش لە خۆی دەگرێت.

ئەسعەد جافر، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای پێنجوێن لەو بارەیەوە بە 964ـی راگەیاند، ئامادەیی پیشەیی پێنجوێن هەموو رێکارەکانی تەواو کردووە و بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 خوێندکار وەردەگرێت.

وتیشی، بینا و میلاکی تەواو بۆ ئامادەییەکە دابین کراوە و باسی لەوەشکرد، ئامادەیی پیشەیی پێنجوێن لە دوو بەش پێکدێت کە بریتیە لە بەشی کۆمپیتەر و بەروبومی رووەکی.

“دیار نییە چەند قوتابی وەردەگیرێت چونکە یەکەم ساڵە و بۆ ئەو مەبەستەش سەیری خواستی قوتابیان دەکەین و بەگوێرەی خواستی ئەوان قوتابی وەردەگیرێت و ئەکرێت چەند بەشێکیش زیاد بکەین، لەساڵانی ئایندەش پەرە بە بەشەکانی دارتاشی و میکانیک دەدەین”، ئەسعەد جافر وای وت.

لەبارەی خوێندن لە ئامادەی پیشەیی بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن روونی کردەوە، کە خوێندن تیایدا سێ ساڵە و لە کۆتا قۆناغیشدا خوێندکار تاقیکردنەوەی نیشتمانی دەکات و دوای دەرچوونی دەبێتە خاوەن بڕوانامەی ئامادەیی و دەشتوانێت بەپێی ئەو نمرەی لە کۆتا قۆناغ بەدەستی دەهێنێت درێژە بە خوێندنەکەی بدات لە کۆلێج.

پێداچوونەوە: هاوبەش

پەروەردەی پێنجوێن وردبینیکردنی پلەبەرزکردنەوەی فەرما...

پەروەردەی پێنجوێن وردبینیکردنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرەکانی تەواو کرد