سەرپێچی دەکەن و گلەییشیان هەیە
کۆیە؛ بەشێک لە شۆفێران شەقامێکی یەک ئاراستە بە پێچەوانەوە بەکاردێنن
964+
دەریا ئەحمەد
سەرەڕای ئەوەی شەقامی تەنیشت گۆڕستانی شەهیدان لە کۆیە کراوەتە یەک ئاراستە، بەشێک لە شۆفێران بە پێچەوانەی ئاراستەی ڕێگەپێدراو دەگەڕێنەوە سەر دووسایدی قشڵە و ئاماژە بە ناڕێکیی شەقامەکە و نەبوونی شوێنی سوڕانەوە دەکەن.
لەلایەن خۆشییەوە هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، هاتووچۆکردن بەو شێوازە سەرپێچییە و شۆفێران ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە، هەروەها جەختیان کردەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێمای نوێی هاتوچۆ لە شوێنەکە دادەنێن بۆ ڕێگریکردن لەو سەرپێچییانە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح