رێنماییکارێکى پەروەردەیى؛ زۆربەى خوێندکاران لە بەشى دڵخوازیان وەرناگیرێت
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان، هەموو ساڵێک هەزاران دەرچووی پۆلی 12 تووشی نائومێدی و دڵتەنگی دەبن، چونکە ناتوانن لەو بەشە بخوێنن کە ساڵانێکە خەونی پێوە دەبینن. دکتۆر بەختیار تاڵەبانی، رێنماییکارى پەروەردەى بۆ 964، پەردەی لەسەر ئەم کێشە قووڵە هەڵماڵی و هۆکارە شاراوەکانی تێکچوونی خەونی گەنجانی خستەڕوو.
وەک ئەوەى دکتۆر بەختیار باسى دەکات، گەورەترین ئاستەنگ لە بەردەم خەونی گەنجاندا بارودۆخی ئابوورییە. زۆرێک لە خوێندکاران نمرەی بەرز دەهێنن یان ئارەزووی بەشێکی دیاریکراو دەکەن، بەڵام بەهۆی تێچووی بەرزی خوێندنی تایبەت (پۆڵۆنی، پارالێل) یان کرێی هاتوچۆ و مانەوە، ناچار دەبن دەستبەرداری ئارەزووەکانیان ببن و بەشێک هەڵبژێرن کە لەگەڵ گیرفانی خێزانەکەیاندا بگونجێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح