FBI ناو ماڵەکەی جۆ بایدن دەپشکنێت
964+
عادل كانەبی
رۆژی هەینی رابردوو، پۆلیسی FBI چوونەتە سەر ماڵی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی دیلاوەر، 13 کاتژمێر پشکنیویانە، شەش بەڵگەنامەی نهێنیان دۆزیوەتەوە کە نەدەبوو بیانباتەوە بۆ ماڵەوە.
ئەو بەڵگەنامانە دەگەڕێنەوە بۆ ئەوکاتەی جێگری باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بووە.
دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) ئەم لێکۆڵینەوانە بۆ ئاشکراکردنی سیاسییەکانی وڵاتەکەی دەکات، کە ئایا چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنیی و تایبەتەکان کردووە.
چەند مانگێک لەمەوبەریش، ئەو دەزگایە هەڵیکوتایە سەر ماڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ویلایەتی فلۆریدا و چەند بەڵگەنامەیەکیان دۆزییەوە.
دەزگای FBI ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەداتە وەزارەتی دادی ئەمریکا و دواتر له داهاتوودا رێکاری یاسایی بەدوادا دێت.