100 دۆلار بە 25 ملیۆن تمەن
تمەن بەردەوامە لە ریکۆرد شکاندن
964+
شۆڕش قادری
تمەن هەموو رۆژێک ریکۆردێکی تازە تۆمار دەکات لە وەزع خراپیدا و 100 دۆلاری ئەمریکی 25 ملیۆن تمەنی خشت کرد.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتووەتە 25 ملیۆن تمەن بە حەواڵە و بەنەختیش بە 22 ملیۆن و 500 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە”.
بەرامبەر دیناریش 100 دۆلار بە 157 و 750 دینار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، یەک تاکە دۆلار گەیشتووەتە 251 هەزار تمەن، واتە 100 دۆلار بە 25 ملیۆن و 100 هەزار تمەن بووە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئێراندا تمەن بەو رادەیە دادەڕمێت.