هاوڵاتیەک دەنگەکەی دەخاتە نێو سندوقی دەنگدان _ وێنە: ئەرشیفی 964
تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوبوو
خەڵک نزیکن لەوەی بە کارتی نیشتمانی دەنگ بدەن
ئەحمەد مستەفا
لە پشت مێزەکانی تاقیکردنەوەی تەکنەلۆژیا، هەنگاوێکی نوێ بەرەو گۆڕینی شێوازی ناسینەوەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق هەڵگیرا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، تاقیکردنەوەی سەرەتایی بۆ خوێندنەوەی کارتی نیشتمانی لە رێگەی ئامێرەکانی پشتڕاستکردنەوەی کۆمسیۆن بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە، هەنگاوێک کە دەتوانێت کارتی نیشتمانی بکاتە جێگرەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان.
ئەمڕۆ سێشەممە 29.9.2026، وەلید خالید عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی کۆمسیۆن بە پێگەی سەباح-ی عێراقی وتووە، تاقیکردنەوەکە بە بەکارهێنانی نموونەیەکی تەنیا 50 تۆماری فەرمانبەران کراوە، لە کاتێکدا ژمارەی دەنگدەرانی شایستە نزیکەی 30 ملیۆن کەسە.
بەپێی وتەکانی، کۆمسیۆن لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی دەکات بۆ فراوانکردنی تاقیکردنەوەکان، بەڵام لە پێش ئەو هەنگاوە گەورەیە، کێشەی یەکخستنی داتاکانی کارتی نیشتمانی و تۆماری دەنگدەران هێشتا بەردەوامە.