لە هەڵەبجە

لێخۆشبوون بۆ 18 بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لە پێدانی پارەی کارەبا دەرچوو

شۆڕش قادری

لە پارێزگای هەڵەبجە 18 بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لە پێدانی پارەی کارەبای پڕۆژەی رووناکی بەخشران.

بەپێی راگەیەنراوێکی پاڕێزگای هەڵەبجە، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 18 بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لە پارەی کارەبای 24 كاتژمێری دەرچووە.

بڕیارەکە بە هەوڵی نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە و لە چوارچێوەی خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەرکراوە.