روونکردنەوەیەک بۆ کارمەند و پزیشکان

تەندروستی هەولێر: شەممە پشوو نییە و دەوام بکەن

ئەحمەد مستەفا

لە کاتێکدا بڕیاری پشوو لە هەرێمی کوردستان بۆ دوو رۆژ راگەیەنراوە، فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر ئاگادارییەکی گرنگی بڵاوکردەوە: شەممە پشوو نییە و دەوام بە شێوەی ئاسایی بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بۆ دامودەزگا تەندروستییەکان رایگەیاندووە، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، 30ی ئەیلوول و 1ی تشرینی یەکەمی 2026، پشووی فەرمییە.

بەڵام بەپێی ئەم روونکردنەوەیە، لە رۆژی شەممە 3.10.2026 ، هەموو دامودەزگا تەندروستییەکانی سنووری شاری هەولێر دەوامی ئاسایی خۆیان دەست پێدەکەنەوە.

ئەم بڕیارە بە تایبەتی بۆ نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان گرنگە، چونکە شەممە لە زۆربەی دامودەزگا تەندروستییەکان بە رۆژی کاری دادەنرێت، لە کاتێکدا لە زۆربەی دامودەزگا حکومییەکان و قوتابخانە و زانکۆکان شەممە پشووە.

ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای جیاوازییەکەی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم دەرچووە؛ بەوەی عێراق 4 رۆژی بە پشووی راگەیاند، بەڵام هەرێم تەنیا 2 رۆژی دیاریکردووە.