دژە تیرۆری کوردستان

“هێزەکانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند”

شۆڕش قادری

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند.

کەمێک پێش ئیستا دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە گوێرەی زانیارییەکانمان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2.9.2026 لە کاتژمێر 01:13 تا 03:31، هێزەکانی هاوپەیمانان 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکشکاند و خستنە خوارەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.

شەوی رابردوو ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند بەندەرێک لە باشووری ئێران و سوپای پاسدارانیش لە وەڵامدا هێرشی کردەسەر پێگەکانی ئەمریکا لە ئوردن و چەند وڵاتێک، هەرێمی کوردستانیش بێ بەش نەبوو لەو هێرشانە و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی هەولێری پایتەخت بیستران.