24 هه‌زار تۆن به‌رهه‌میان هه‌یه
سایلۆى كۆیه كرایه‌وه و جوتیاران داوا دەکەن تەواوی گەنمەکانیان لێوەربگیرێت
964+
گۆڤه‌ند فه‌تاح – كۆیه
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سایلۆى كۆیه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم و به‌غدا كرایه‌وه، چوتیاران ناڕازین له شێوازى وه‌رگرتنى گەنمهكانیان.
رابه‌ر عه‌بدوڵا، نوێنه‌رى جوتیارانى كۆیه به 964ـى وت، پێویسته ته‌واوى به‌رهه‌مى گه‌نمیان لێوه‌ربگیرێت و نه‌یاننێرن بۆ سایلۆى هه‌ولێر.
وتیشی “به‌رهه‌مى ئه‌مساڵمان 24 هه‌زار تۆنه و سایلۆكهش جێگه‌ى 37 هه‌زار تۆن ده‌گرێت، پێویست به‌وه ناكات گهنمهكانمان ببه‌ینه هه‌ولێر”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بردنى گه‌نم له كۆیه بۆ هه‌ولێر كرێی رێگایان له‌سه‌ر زیاد ده‌كات ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وان ئه‌ركێكی قوڕسه.
داواشی كرد ته‌واوى ئه‌و گه‌نمه‌یان لێوه‌ربگیرێت كه ئه‌مساڵ له سنوورى كۆیه جوتیاران به‌رهه‌میان هێناوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سایلۆ
بەرهەمەكەی بۆ ناوخۆ و دەرەوەیە
ئەمڕۆ كارگەیەكی ئارد لە زاخۆ دەكرێتەوە
جوتیارانیش دەڵێن وابڕوا ناتوانین گەنم بچێنین
پارەی گەنمی جوتیارانی کورد هێشتا نەدراوە
لە بەرواری 12.8.2024 دەست پێدەکات
جوتیارانی سنوری مەخمور بڕۆن ناوی خۆتان تۆمار بکەن
جێگەیان نەبووە