شێوێندراون و بەچەند زمانێک لەسەریان نووسراوە
هێماکانی هاتوچۆی شاخی گۆیژە کراونەتە شوێنی یادەوەریی و عەشق و غەرامیات
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەوە بەتەنیا لە سلێمانی نییە، بەڵکو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم تابلۆ و هێماکانی هاتوچۆ بەشێوازی جیاواز دەشیوێندرێن و بەشێکیان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە وەکو شوێنێک بۆ دڵدار و عەشق و غەرامیات بەکارهێندراون.
پەیامنێرێکی سلێمانی بەرێکەوت رێی کەوتە شاخی گۆیژە، بەڵام ئەوەی سەرەنجی راکێشابوو شێواندنی ئەو هێما و تابلۆیانەی هاتوچۆ بوو بە نووسینی جۆراوجۆر، کە لە بەشێکیان نووسینی دڵداری و لە بەشێکی دیکەش کاتی جێیژوان و ناوی جۆراوجۆریان لەسەر نووسراوە.
بەپێی ئەو تێبینییەی پەیامنێرمان کردوویەتی، نووسینەکان بەتەنیا بە زمانی کوردی نەنووسراون بەڵام بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبیش نووسینیان لەسەر کراوە و شێوێندراون.
فەرهاد حەسەن