یەکەم سەرۆکە ئەم کارە بکات
لە کاتی دەرکەوتنی لە یاریگا بە هوها پێشوازی لە ترەمپ کرا
ژووری هەواڵ
ترەمپ بووە یەکەمین سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی ئەرکەکەیدا بچێت تەماشای یاریی خولی باسکەی ئەمەریکا بکات، بەڵام خەڵکەکە بە هوها پێشوازییان کرد.
لە سێیەمین یاری کۆتایی خولی پیشەگەرانی باسکەی ئەمەریکا نیویۆرک نیکس و سان ئەنتۆنیۆ یارییان هەبوو، ترەمپ چوو تەماشای یارییەکە بکات، بەڵام هەر ئەوەندەی لە کاتی وتنەوەی سرودی نیشتیمانی کامێرای چووە سەر، خەڵکەکە کردیانە هوها و فیکەلێدان.
ترەمپ خۆی لە نیویۆرک لە دایکبووەو هاندەری تیپی نیویۆرک نیکس-ە، جیمس دۆلان خاوەنی یانەی نیکس بۆ ئەو یارییە بانگهێشتی کردبوو، بۆیە لە هۆڵی (مادیسۆن سکوێر گاردن) هەر پێکەوەش تەماشای یارییەکەیان کرد.
ترەمپ لەوەتەی گەڕاوەتەوە سەر کورسییەکەی لە گەڕی دووەمی سەرۆکایەتی، چووە بۆ تەماشای یاری سۆپەر بۆڵ و یارییەکی پاڵەوانێتی ئەمەریکا بۆ تێنس.
کۆمارییەکان ئێستا زیاتر لە جاران گرنگی بە کۆڕو کۆبوونەوە گشتییەکان و بەشداری کۆنسێرت و یارییە گەورەکان دەکەن، چونکە پێیان وایە هۆکارێکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی جەماوەر.