ئامارى 6 مانگى رابردوو
له هه‌ڵه‌بجه 16 شوێن داخراون و 4 هاوڵاتیش وه‌ك سه‌رپێچیكار ده‌ستگیركراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێك، له هه‌ڵه‌بجه 16 شوێنكار داخراون و چوار كه‌سیش كه سه‌رپێچی رێنماییه‌كانى لیژنه‌ى چاودێریان كردووه، ده‌ستگیر كراون.
ئاماره‌كه، قامیقامییهتى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه بۆ شه‌ش مانگى رابردوو بڵاویكردووه كه چالاكییه‌كانى لیژنه‌ى چاودێری بازاڕ له‌خۆده‌گرێت.
به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ردانى هه‌زار و 27 شوێنكاریان كردووه و 107 شوێنكاریان بۆ پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
69 شوێنكار سزاى پێبژاردنیان بۆ كراوه و 16 شوێنیشیان داخستوون و چوار هاوڵاتیش ده‌ستگیركراون و دراونه‌ته دادگا.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ى ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا لیژنه‌كه سوپاسنامه‌ى پێشكه‌شى 10 شوێنكار كردووه كه خاوه‌نه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بوونه، ده‌شڵێن “له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگه‌كه‌دا تونیویانه 12 تۆن و 800 كلیۆگرام ماده‌ى به‌سه‌رچوو ده‌ستبه‌سه‌ردابگرن و له‌ناوى ببه‌ن.