دوای رووداوەکە هەڵهاتوون

بەهۆی کێبڕکێی نێوان دوو مێردمنداڵەوە بە ئۆتۆمبێل مامۆستایەک گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی- هەواڵ

درەنگانی ئەمشەو لە ناحیەی لەیلان لە کەرکوک بەهۆی پێشبڕکێی نێوان دوو مێردمنداڵەوە بە ئۆتۆمبێل مامۆستایەک گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی لەیلان بە964ـی وت، دوو مێردمنداڵ کە تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 16 ساڵی بووە، بە ئۆتۆمبێل پێشبڕکێیان کردووە لە یەکێک لە شەقامەکانی ناحیەکە، یەکێکیان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ بەناوی نیهاد نەوزاد دەکەوێتە ژێر تایەی ئۆتۆمبێلەکەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدەدات.

سەرچاوەکە وتیشی، گەنجەکە پیشەی مامۆستای خۆبەخشە و دانیشتوی ناحیەی لەیلانە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە، هەردوو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دوای ئەوەی لەو گەنجە دەدەن و هەڵدێن، پاش چەند خولەکێک لە تاوانەکەیان لەلایەن پۆلیسی ناحیەکەوە دەستگیردەکرێن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کەسێک گیانی لەدەستدا

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کەسێک گیانی لەدەستدا