شەقامێکی گشتی لە دهۆک. وێنە :964
نزیکەی چوار تۆن ماده‌ى به‌سه‌رچوو له‌ناوبرا
رۆژانه له دهۆك سێ شوێنكار له‌سه‌ر سه‌رپێچیكردن سزا دراون
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە ماوەی 30 رۆژدا لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 90 شوێن لە لایەن بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستییه‌وه سزادراون و نزیكه‌ى چوار تۆن كه‌لوپه‌ل و ماده‌ى به‌سه‌رچووش له‌ناو براون.
له دهۆك لیژنەی چاودێری تەندروستی گشتی هه‌یه، كارى سەردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سەرجەم شوێنكاره جیاوازه‌كان ده‌كات.
دڵشاد عیزەدین، سەرۆکی لیژنەكه بە 964ـی وت، رۆژانە بەشەو و رۆژ له رێگه‌ى سێ تیمه‌وه، سەردانی شوێنكاره‌كان لە دهۆک ده‌كه‌ن.
وتیشی “لە سەرەتای مانگی رەمەزان تا ئێستا نزیکەی 40 شوێن سزادراون سێ شوێنیشمان داخستون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ته‌نیا لە ماوه‌ى مانگی ئازاردا، سەردانی زیاتر لە سێ هەزار شوێنی بازرگانیان کردووە و نزیکەی 20 شوێنیان داخستووە و زیاتر لە 90 شوێنیش سزادروان.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌لوپه‌ل و ماده به‌سه‌رچووانه‌ش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و له‌ناوبراون، بریتی بووه له چوار هەزار و 900 كیلۆگرام.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، لە مانگی شوباتدا زیاتر 50 شوێن له دهۆك سزادراون و نزیکەی 30 شوێن داخران.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن