نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە
ترەمپ نەوتی گران کرد
نرخی نەوت بەرەو هەڵکشانی زیاتر دەڕوات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە 29.4.2026 نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە، کە دوای شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دانوستانی ئەمریکا و ئێران، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی برێنتی ئەمریکا 52 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 111.78 دۆلار، کە هەشتی رۆژی لەسەریەکە بەرزدەبێتەوە، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تێکساس 57 سەنت بەرزبووەوە و بە 100.50 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ کاتێکی درەنگی دوێنێ بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا بە یاریدەدەرەکانی راگەیاندووە، خۆیان ئامادە بکەن بۆ گەمارۆیەکی درێژخایەن بۆ سەر ئێران و بۆ ئەمەش رێنمایی دەرکردووە.