مـــەڵبـــــەنـــدی تـــەندروستی تــــەکــیە قوتابخانەکان و باخچەیی منداڵان ئاگادار دەکاتەوە
قوتابیان پشکنینیان بۆدەکرێت
تەندروستیی تەکیە قوتابخانەکان و باخچەی منداڵان ئاگادار دەکاتەوە
پشکنینی قوتابیان
ئەندۆمی و خواردنەوە گازییەکان دوو لە قه‌ده‌غه‌كراوەکانن
فرۆشتنى ده‌یان خۆراك لە فرۆشگای قوتابخانه‌كانى هه‌رێم قه‌ده‌غه كرا
یه‌كێتى مامۆستایان: په‌روه‌رده‌ى عێراق هه‌رێمی فه‌رامۆش كردووه
عێراق بڕیاری دروستكردنی 500 قوتابخانەی نوێی راگەیاند به‌ڵام هه‌رێم لێی بێبەشە
په‌روه‌رده : بۆیان دروستده‌كه‌ین
دوو گوندى سیده‌كان خاوه‌ن 70 قوتابین و بێ قوتابخانه‌ن
پڕۆژه‌یه‌ك كتێبخانهى قوتابخانه‌كانى هه‌رێم وه‌گه‌ڕ ده‌خاته‌وه
964+
عەزیز گۆپتەپەیی
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە داوا لە قوتابخانە بنەرەتییەکان و باخچەی منداڵان دەکرێت، کە قوتابی تازە وەرگیراو رەوانەی مەڵبەندی تەندروستی ناحیەی تەکیە بکەن لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بە مەبەستی پشکنین و رایکردنی کارەکانیان، وابڕیارە پرۆسەکە لە 8.7.2024 دەستپێبکات و تا 26.7.2024 بەکۆتابێت.
لەتیف رەوف حەمەد، بەرپرسی خوێندنگاکان لە مەڵبەندی تەندروستیی تەکیە 964ـی راگەیاند، ئەو پشکنینانەی، کە بۆیان دیاریکراوە پێکهاتووە لە پشکنینی گشتیی چاو، ددان، کێش و باڵا.
وتیشی، بەپێی زۆری ژمارەی قوتابییەکان رۆژەکانمان دیاری کردووە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و پشکنینەکان بە رێک‌وپێکی بکرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ناردنی قوتابییەکان بەسەر رۆژەکاندا دابەش دەکرێن ، بۆ نموونە قوتانخانەیەک کە دوو رۆژی بۆ دیاریکراوە، با قوتابییەکانی دابەشی دوو رۆژەکە بکات و لە یەک رۆژدا هەموویان نەنێرێت، چونکە قەرەباڵغییەکی زۆر دروست دەبێت و ناتوانرێت ئیشەکانیان بۆ رایی بکرێت، بە پێچەوانەوە دەکەوێتە رۆژانی دواتر.
پێداچوونەوە: هاوبەش
پشکنینى تەندروستى بۆ قوتابییە تازە وەرگیراوەکان دەکرێت