گۆشتی ئامادەکراوە لە کوشتارگەیەکی گەرمیان. فۆتۆ: ڤێتێرنەری گەرمیان
نزیکەی 2000 سەر ئاژەڵ سەربڕدراون
لە کوشتارگەی گەرمیانەوە 100 تۆن گۆشت ئامادەکراوە بۆ خێر
964+
ژووری هەواڵ
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، هاوڵاتییان نزیکەی دوو هەزار سەر ئاژەڵیان کردووەتە قوربانی و گۆشتەکەیان کردووەتە خێر.
ئەمڕۆ سێشەممە 26.6.2024، هۆبەی کوشتارگاکانی ئاماری قوربانیکردنی لە جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەلای ئەوانەوە یەک هەزار و 967 سەر ئاژەڵ کراونەتە قوربانی.
د. عوسمان جەمال، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری گەرمیان بە 964ی راگەیاند، زۆربەی ئەو ئاژەڵانەی سەربڕدراون مەڕ بوون و کەمترینیشیان رەشەوڵاخ.
ئاژەڵە سەربڕاوەکان پێکهاتوون لە یەک هەزار و 395 سەر مەڕ، 572 سەر بزن و 135 سەر رەشەوڵاخ و تێکڕا 100 تۆن گۆشتیان هەبووە.