"خۆیان حەشاردابوو"

دوو چەکداری داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کران

شۆڕش قادری

دوو چەکداری داعش کە لە پارێزگای سلێمانی خۆیان شاردبووەوە، دەستگیر کران و رادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق کران.

“بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانیان دوو تیرۆریستی داعش، داواکراو بەپێی ماددەی (4)ـی تیرۆر کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی خۆیان حەشاردابوو دەستگیربکەن”، دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی تایبەتمەندی شوێنی تاوان و بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 28.7.2026  هەردوو تیرۆریستەکە رادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق کراون.