ئیدریس دادوەری بە شێوەیەکی توندوتیژ لەماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا . وێنە : ئاڤاتوودەی
خەڵکی مەریوانە
“هاوڵاتییەک بە شێوەیەکی توندوتیژ دەستبەسەرکرا”
سۆما حەکیم زادە
هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە شێوەیەکی توندوتیژ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 25.6.2024، ئیدریس دادوەری، تەمەن 47 ساڵ و هاوڵاتی خەڵکی مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماڵەکەی خۆیدا و لە بەردەم هاوسەرەکەی و پێنج منداڵەکەیدا لێیدراوە و بە شێوەیەکی توندوتیژ هێزەکانی ئیتلاعاتی دەوڵەتی ئێران دەستبەسەریان کردووە.
ماڵپەڕی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: بەشێک لە کەلوپەلە کەسییەکانی، هەروەها مۆبایلی ئیدریس دادوەری دەستیانبەسەرداگیراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵی، هەروەها شوێنی دەستبەسەرکردنیشی دیار نییە.