"پارەی ئێمەی پێ بدەنەوە"

مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی “هاوارنامەیەك” ئاڕاستەی زەیدی دەكەن

ئەحمەد مستەفا

لە بڵاوکراوەیەکی پشتڕاست کراوە، دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان “هاوارنامەیەك”، ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق عەلی زەیدی دەکەن

ئەوان دەڵێن، ماوەی 14ساڵە دەیان تریلیۆن دیناریان بەناوی پـاشەکەوت و لـێبڕین و خۆگونجاندن و دابەشنەکردنی موچە و راگرتنی پلەبەرزکردنـەوە دزراوە.

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاندووە، سەرجەم ئەو نابەرپرسـە تاڵانچی و بێ ویژدانانەی رۆڵیان لە پاشەکەوتکردن و نەدان و لێبڕین و دزینی موچە هەبووە دەسـتگیربکەن و رادەستی دادگایەکی عادیـلانەیان بکەن.

وە داوایان کردووە، دەستبگیرێ، بەسەر ماڵ و موڵکی گواستراوە و نەگواستراوەیان، وە پێشنیاریان کردووە، مافی فەرمانبەران لەو پارانە بدرێتەوە.

لە بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممەوە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق و هێزە ئەمنییەکان بە بڕیاری عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، 47 بەرپرس و پەڕلەمانتاریان دەستگیرکردووە، کە ناویان لە لیستی گەندەڵی هەیە و خواستێک گشتی هەیە داوای بەردەوامی پڕۆسەکە دەکات.

بـەنـاوی خـوای بـەخـشـنـدەی مـیـهـرەبـان
“واذا حـكـمـتـم بـیـن الـنـاس ان تـحـكـمـوا بـالـعـدل.
صـدق الـلـــه الـعـظـیـم “
هـاوارنـامـەیـەک لـە فـەرمـانـبـەرانـی هـەرێـمــەوە بـۆ بـەڕێـز عـەلـی فـالـح زەیـدی سـەرۆک وەزیـرانـی عـێـراقـی فـیـدڕاڵ
بـەڕێـز جـەنـابـی سـەرۆک وەزیـرانـی عـێـراقـی فـیـدڕاڵ
دوای ســڵاو
مـاوەی ١٤ سـاڵـە دەسـەڵاتـدارانـی چـەتـەی هـەرێـم دەسـتـی پـیـس و نـەگـریـسـیـان خـسـتـۆتـە نـاوگـیـرفـانـی سـەرجـەم فـەرمـانـبـەرانـەوە و دەیـان تـریـلـیـۆن دیـنـاریـان بـەنـاوی پـاشـەکـەوت و لـێـبـڕیـن و خـۆگـونـجـانـدن و دابـەشـنـەکـردنـی مـوچـە و ڕاگـرتـنـی پـلـەبـەرزکـردنـەوە لـە مـامـۆسـتـایـان و فـەرمـانـبـەران و خـانـەنـشـیـنـان و خـاوەن پــێـداویـسـتـی تـایـبـەت دزیـوە ، تـا ئـێـسـتـا ئـامـادەنـیـن ئـەو پـارە دزراوانـە بـۆ فـەرمـانـبـەران بـگـەڕێـنـنـەوە .
داواکـاریـن لـەبـەڕێـزتـان وەک بـاڵاتـریـن دەسـەڵاتـی عـێـراقـی فـیـدڕاڵ ، سـەرجـەم ئـەو نـابـەرپـرسـە چـەتـە و تـاڵانـچـی و بـێ ویـژدانـانـەی ڕۆڵـیـان لـە پـاشـەکـەوتـکـردن و نـەدان و لـێـبـڕیـن و دزیـنـی مـوچـە هـەبـووە دەســتـگـیـربـکەن و ڕادەسـتـی دادگـایـەکـی عـادیـلانـەیـان بـکـەن ، دەسـتـبـگـرن بـەسـەر مـاڵ و مـوڵـکـی گـواسـتـراوە و نـەگـواسـتـراوەیـان ، مـافـی فـەرمـانـبـەران لـەو پـارانـە بـدرێـتـەوە .
چـاوەڕێـی بـڕیـاری بـوێـرانـە و هـەڵـمـەتـی یـەکـلاکـەرەوەی بـەڕێـزتـانـیـن بـۆ دەسـتـگـیـرکـردنـی گـەنـدەڵ و دزەکـانـی هـەرێـم .
دەسـتـەی داکـۆکـی لـە مـامـۆسـتـایـان و فـەرمـانـبـەرانـی نـاڕازی.
یـەکـشـەمـمـە ۲٨ / ٦ / ۲۰۲٦