چ جۆرە جۆزەیەک بەکاردێنن؟
لە بارەى جۆزەى مۆلیدە ئەهلییەکانەوە روونکردنەوە دەدرێت
964+
وریا فەتاح
قایمقامییەتی کەلار لە بارەى بەستنى جۆزەى مۆلیدە ئەهلییەکان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، هاوڵاتیان ناچار ناکرێن بە بەستنى جۆرە سرکتێکی دیاریکراو (جۆزە).
چەند رۆژێک بوو دەنگۆى ئەوە هەبوو خاوەن مۆلیدەکان هاوڵاتیان ناچار دەکەن بە گۆڕینى جۆزەى مۆلیدە
لیژنەى مۆلیدات لە قایمقامییەتى قەزاى کەلار ئاگادارى هاوڵاتیان دەکات کە لیژنەکەیان کەس ناچار ناکات بە بەستنى
چ جۆرە جۆزەیەک، بە پێچەوانەوە هاوڵاتیان ئازادن بە بەستنی هەر جۆره سرکتێک بە مەرجێک مافی هاوڵاتی و خاوەن مۆلیده پارێزراو بێت.
لیژنەکە ئاگادارى خاوەن مۆلیدەکانیش دەکات، بەناوى لیژنەى مۆلیدەکانەوە فشار نەخەنە سەر هاوڵاتیان بە گۆڕینى جۆزەکانیان بۆ جۆزەى زیرەک.
جەختیش کراوەتەوە ئەگەر سکاڵاى هاوڵاتى لەسەر خاوەن مۆلیدەیەک هەبێت بۆ گۆڕینى جۆزە، ئەوان خاوەن مۆلیدەکە رووبەڕووى رێکارى یاسایى دەکەنەوە و سزاى دارایى دەدرێت.