دەبنە بەشێک لە هێزەکانی دەوڵەت

موقتەدا سەدر گروپی چەکداری سەرایا سەلامی هەڵوەشاندەوە

964+

توانا نەقی

بە بەیانامەیەکی فەرمی کە لەلایەن موقتەدا سەردراوە دەرکراوە و ناوی ئوەی لەسەرە گروپی چەکداری سەرایا سەلام کە سەر بە رەوتی سەدرە هەڵوەشاندەوە و بە تەواوی دەچنە پاڵ دەوڵەت.

ئەمڕۆ چوارشەممە موقتەدا سەدر ئەوە بڵاوکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی نیشتمان و بۆ خۆپاراستن لەو مەترسییانەی رووبەڕووی نیشتیمان دەبنەوە، پێویستە لەسەرمان رسیبگەیەنین کە (سەرایا سەلام) بە تەواوی لە رەوتی نیشتمانی شیعە جیادەبێتەوە و بە تەواوی دەچنە پاڵ دەوڵەت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەو مەرجەی ئەو لایەنە مەدەنییانەی پاشکۆی سەرایان، ببنە بەشێک لە (البنيان المرصوص) کە رێکخراوێکی مەدەنی رەوتەکەیە بەبێ هەبوونی هیچ بارەگایەک، یان چەک، یان جلوبەرگێکی تایبەت، یان ناونیشانێک یان هەر شتێکی تر.

موقتەدا لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت، سوپاسی پێکهاتە سەربازییەکانی سەرایا سەلام دەکات لەپای هەموو جیهادە گەورە و بچووکەکانیان، وە داوای لێخۆشبوون دەکات بۆ هەموو ئەوانەی کە بە گشتی لەگەڵ سەلیقەی ئایینی و بیروباوەڕ و کۆمەڵایەتییان نەگونجاو بوون.

“وە هیوادارم سەرجەم پێکهاتەکانی حەشد لە فەرمانە حزبی و تایفییەکان جیاببنەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت دەکەن، هەروەک چۆن چەند ساڵێک لەمەوبەر ئامۆژگاریمان کردبوون بۆ ئەوە” ،وقتەدا سەرد وا دەڵێت.