شۆفێرەکەى دیارنییە
بارهەڵگرێک ستۆپى نەما و خۆى بە سێ ئۆتۆمبێل و ترافیکدا کێشا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانى
کەمێک لەمەوبەر لە خوار پردى دەباشان لە شارى سلێمانى، بارهەڵگرێک بەهۆى نەمانى ستۆپەوە خۆى کێشا بە سێ ئۆتۆمبێلدا و دواتر پەڕیوەتەوە بۆ بەرى شەقامەکە و زیانى بە ترافیکەکەى بەردەمى گەیاندووە.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، بارهەڵگرەکە شۆفێرى تێدا نەبووە و ستۆپى نەبووە و سەرەتا خۆى بە سێ ئۆتۆمبێلدا کێشاوە و دواتر زیانى بە سێتى ترافیکەکە گەیاندووە.
لە رووداوەکەدا زیانى گیانى نەبووە، تیمەکانى هاتوچۆ لە شوێنى رووداوەکەن، بەڵام تائێستا شۆفێرى بارهەڵگرەکە دیار نییە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح