هەڵەبجەی دەڕازێنێتەوە
مەشتەلەکەی خورماڵ ساڵانە 25 هەزار گوڵ و نەمام بەرهەم دەهێنێت
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە مەشتەلێکی لە قەزای خوماڵ هەیە بە پێی ئەو گرنگی و بایەخەی پێیانداوە بۆیان دەرکەوتووە کە ساڵانە دەتوانێت 25 هەزار گوڵ و نەمام بەرهەمبهێنێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان، لەگەڵ هەریەک لە لێپرسراوی هۆبەی پارک و باخچەکان لێپرسراوی بەشی ژینگە چوونە خورماڵ و سەردانی مەشتەلەکەیان کرد، کە لەسەر داهاتی شارەوانییەکان جێبەجێ کراوە.
مەبەستی سەردانەکەیان بەدواداچون بوو بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەکە و پاڵپشتیکردنی کارەکانیان و سوپاس و پێزانینیان لەستافی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە، کە ساڵانە نزیک بە 25 هەزار لە گوڵ و نەمام بەرهەم دەهێنن.
بەپێی راگەیەندراوێکی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، ئەم پڕۆژەیە ساڵانە هەریەک لە شارەوانییەکانی خورماڵ، سیروان، بیارە، تەوێڵە و بەمۆ سوودی لێوەردەگرن، بۆ چاندنی گوڵ و نەمام لە باخچە و ناوەندە باخچەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە.