گەرمیان

لەو جێگایانەی مەترسی ئاگر ھەیە تیمی ئاگرکوژێنەوەی گەڕۆک دانراون

میلاد جەلال – گەرمیان

لەگەڵ ھاتنی وەرزی گەرما ئیتر ئاگرکەوتنەوەش زیاد دەکات، بەرگری شارستانی گەرمیانیش تیمی گەڕۆکیان داناوە بۆ ئەوەی زوو بگەنە سەر ئاگرەکان و بیانکوژێننەوە.

ئیبراھیم محەمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، “ئۆتۆمبێلکاننمان سیانە کردووە و ھەرچی پێویست بێت گۆڕیومانە و بەتەواوی خۆمان ئامادەکردووە بۆ ئەم وەرزە کە ئاگر زۆرەبێت”.

“لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی دروێنەی دانەوێڵە ١10 تیمی گەڕۆکمان لە شوێنە دوورەدەستەکان داناوە، بۆئەوەی لەکاتی ئاگرکەوتنەوە تیمەکانمان زوو بگەن” ئیبراھیم محەمەد وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی