12 تیپن و داواکاریان هەیە
سێ گەڕەکی هەولێر بێ یاریگان لە گەڕەکەکانی دیکە یاریدەکەن
964+
کاردۆست حسین ـ هەولێر
بەهۆی نەبوونی یاریگای بچوک لە سێ گەڕەکی هەولێر، یاریزانەکانی ناچار لە یاریگای گەڕەکەکانی دیکە یاریدەکەن و داوا دەکەن پارێزگار چارەسەرێکیان بۆ بکات.
گەڕەکە بێ یاریگاکان بریتین لە هەولێری نوێ، سێبەردان و بێتواتەی نوێ.
دارەوان خالید، یاریزانی یەكێک لەو گەڕەکانەیە بە 964 ی وت، لەو گەڕەکانە 12 تیپی بالە و تۆپی پێ هەیە چوندین جار داوایان کردووە یاریگایان بۆ دورستبکرێت بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.
وتێشی “داواکارین پارێزگاری هەولێر بێتە سەر خەت و یاریگامان بۆ دروست بکات”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن