لە بەری مەرگەی راپەڕین

بەهۆی هەورە بروسکە کرێکارێکی گەنج گیانی لەدەستدا و یەکێکیشی بریندار کرد

فەرمان مەلا حەسەن – رانیە

لە ناوچەی بەری مەرگەی ئیدارەی راپەڕین هژەورەبرووسکلە لە شوێنی کاکردنی چەند کرێکار و وەستایەک دەدات و لە نەئجامدا کرێکارێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

گەنجەکە ناوی محەمەدە و تەمەنی نزیکەی 17 ساڵە و پیشەی کرێکاری بووە.

خدر رەسوڵ، کەسێکی نزیکی ئەو گەنجە بە 964 ی وت، لەگەڵ وەستای دیوار بۆ کرێکاری چووبوونە کارکردن لە بنگرد، هەورە بروسکە لێیدان و محەمەد گیانی لەدەستداو یەکێکی دیکەش بریندارە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن