گەڕەکی گۆران
شەقامێکی دیکە دەبەسترێتەوە بە 60 مەتری کەلارەوە
964+
توانا نەقی
شارەوانی کەلار ناوەستێت لە دووسایدکردنی شەقامە مامناوەندیکەانی قەزاکە و یەکەیەکە دەبەسترێنەوە سەر شەقامی 60 مەتری و ئەوەتا شەقامێکی نوێی گەڕەکی گۆڕان دەبەسترێتەوە بە شەقامی پشتێنەیی.
ئەمڕۆ یەکشەممە شارەوانی کەلار بڵاویکردەوە، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی دروستکردنی شەقامی گەڕەکی گۆران دەستیپێکرد و یەکسەریش بە شەقامی 60 مەتری دەبەسترێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، شەقامەکە بەدرێژایی زیاتر لە دوو کیلۆمەترە و گەڕەکی گۆران دەبەستێتەوە بە شەقامی 60 مەتری کەلارەوە و لە ئیستادا کارکردن لە دروستکردنی شەقامەکە دەستیپێکردووە.